٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٥٦
تەقینەوەی تیرۆریستی لە باکووری ئێراق

لەبەر تەقینەوەی بۆمب لە باکووری بەغدای پێتەختی ئێراق، چەند هێزی پۆلیسی ئەم وڵاتە کوژران و بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی ئەردەن، پترا  ئەحمەد ساعدی لە کاربەدەستانی پۆلیسی ئێراق ڕایگەیاند : شەوی شەممە لەبەر تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێی گەشتی پۆلیس لە ناوچەی  تاجی  لە باکووری بەغدا، دوو هێزی پۆلیس کوژران و چوار کەسیش بریندار بوون  .

کەناڵی تەلەفزیۆنی لوبنانی مەیادینیش ڕاپۆرتی دا تیرۆریستانی داعشی مەیدانی  نەوتی لە دەورووبەری شاری قیارە لە باشووری پارێزگەی نەینەوایان ئاورتێبەرداوە.

لەلایەکی دیکەوە  هێزی نوێی ئەمریکی هاوڕێ لەگەڵ کۆپتەرەکانی سەربازی  گەیشتنە بنکەی عەینولئەسەد  لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنباری ئێراق .

پەنجا ڕاوێژکار و ئەفسەری سەربازی ئەمریکیش  لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتی هەولێر بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ  گەیشتنە ئەم شارە .

ئەمریکا بەرلەمە  بە ناردنی شەشسەد هێزی نوێ  لەگەڵ ئێراق  ڕەزامەندی دەربڕیبوو .....

کۆتایی کورتە نامە/310